ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی هه‌رێم دیاری كرا
وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای كرد، دوێنێ به‌فه‌رمی …
?
ئه‌مه وێنه‌ی منداڵێكی دوو ساڵه له ئاكرێ، دایك و باوكی ئه‌م مناڵه دوای ساڵانێكی زۆر خوا ئه‌م مناڵه‌یان پێ ئه‌به‌خشێت. وه‌كو له وێنه‌كه‌دا ده‌رئه‌كه‌وێت ئه‌م مناڵه سه‌ری سروشتی نییه و ڕۆژ به ڕۆژ ته‌ندروستی به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت و تا دێت سه‌ر زیاتر گه‌وره ده‌بێت و جه‌سته‌شی بچووكتر !
دایك و باوكی ئه‌م ساوایه له‌ماوه‌ی دوو ساڵ ڕابردوودا هه‌موو پاره و سامانێكی خۆیان خستۆته خزمه‌تی ئه‌م مناڵه‌وه تا بتوانن چاره‌سه‌ری بكه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه بۆیان چاره‌سه‌ر نه‌كراوه به‌هۆی خراپی باری داراییانه‌وه.
ئه‌مه چه‌ن دێره‌ی سه‌ره‌وه كه ئاماژه‌م پێكرد نموونه‌ی چیرۆكی سه‌دان و هه‌زارن مناڵی كورده، كه به‌هۆی كه‌م ده‌رامه‌تی و نه‌هامه‌تییه‌وه بوونه‌ته قوربانی ده‌ستی نه‌خۆشییه‌ك كه چاره‌سه‌ریان ته‌نها پاره‌یه و هیچتر!! ئه‌وه‌ی سه‌یره له‌م وڵاته‌یا كه پاره‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی نییه، پاره له هه‌ندێ شت‌دا خه‌رجده‌كرێت كه پێویست ناكات به‌و شێوه‌یه خه‌رجبكرێت، یان پێوست ده‌كات به‌ڵام شتی گرنگتر هه‌یه كه پێویسته پێش ئه‌م شته لاوه‌كیانه بخرێن. هاتنی دكتۆر هۆرجۆن بۆ سلێمانی شتێكی ئاساییه، ئاسییه؛ چونكه نامه‌وێ به‌و عه‌قڵییه‌ته بیر بكه‌مه‌وه كه نابێ كه‌سانی بیانی هاوشێوه‌ی دكتۆر هۆر و نانسی عه‌جره‌م و هونه‌رمه‌ند و ئه‌كته‌ری بیانی تر ڕووبكه‌نه هه‌رێم. هاتنی ئه‌وان شتێكی ئاساییه؛ هه‌روه‌كو چۆن شتێكی ئاساییه ئه‌گه‌ر كۆرییه‌كان موعجیب بن به كاره هونه‌رییه‌كانی عومه‌ر چاوشین و بانگهێشتی كۆریای بكه‌ن! ئه‌وه‌ی نائاساییه و كه نابێ به‌وشێوه‌یه بێت؛ شێوازی مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ كه‌سانی بیانی به‌م شێوه خه‌یاڵییه و پشتگوێخستنی هونه‌رمه‌نده خۆماڵییه‌كانه! بۆ ده‌بێ هونه‌رمه‌ندێ له بنی دنیاوه بهێنی بۆ كوردستان و به‌م شێوه‌یه خزمه‌تی بكه‌ی, یه‌كێك له هونه‌رمه‌نده ناوداره‌كانی خۆمانیش هه‌موو تاریكه شه‌وێكی له حهمامێكا ڕۆژ بكاته‌وه! ئاخر زۆر سه‌یره !! هونه‌رمه‌ندێكی به ساڵاچووی وڵاته‌كه‌ی خۆت پاره‌ی ده‌ستێ جلی نه‌بێت، كه‌چی تۆ برۆی ده‌ستێك جلی كوردی گرانبه‌ها پێشكه‌شی هونه‌رمه‌ندێكی بیانی بكه‌ی! نابێ به‌وجۆره ئه‌كته‌رێك بانگهێشت بكه‌یت ئه‌م هه‌موو پێداویستییه‌ی بۆ دابین بكه‌ی؛ كرێی هاتووچۆی، ئوتێل و ئۆتۆمبێڵ، پاسه‌وان زیاتر له پێویست و چه‌ندانی تریش!! باشه ئه‌مه به‌س هۆرجۆن بێت و به‌و شێوه‌یه خزمه‌تی بكه‌ن و پاره‌ی بخه‌نه به‌رده‌ست، ئه‌ی خه‌ڵكی هه‌ژاری هاوشێوه‌یه‌ی ئه‌م وێنه‌یه چی بكات ئه‌گه‌ر كه‌سانێكی بینه‌ری ئه‌و كه‌ناڵه داوای هۆكیۆی كۆمیدی و ئه‌كته‌ره‌كانی تر و كامێرامانهكانیشتان لێ بكه‌ن؟ یان له‌سه‌ر خواستی خۆتان بانگهێشیان بكه‌ن. دڵیانم ئه‌وكاته لایه‌كی ئه‌م وڵاته ئه‌مرن له‌برسا له‌بر خاتری چاوی هۆرجۆن و جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی!!
سه‌یر ئه‌وه‌یه حیزب له‌لایه‌كه‌وه ئه‌چێته ماڵان و ڕاپۆرت له‌سه‌ر نه‌خۆشێك ئه‌كات بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكی خێرخواز فریای بكه‌ون و له مردن ڕزگاری بكه‌ن، كه‌چی له‌لایه‌كی تره‌وه به‌مجۆره پاره ته‌خشان و په‌خشان ئه‌كه‌ن و له هۆرجۆنا خه‌رجی ئه‌كه‌ن! باشتر وایه ئێمه خزمه‌تی هاوڵاتیانی خۆمان بكه‌ین ئینجا بیانییه‌ك بانگهێشت بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ بگرن. شوێنی نیشته‌جێبوونی هونه‌رمه‌ندێكی خۆمان له حهمامێكهوه بگوازینه‌وه بۆ دوو هۆده‌و هه‌یوانێك ئینجا ڤێلایه‌ك بۆ بیانییه‌ك دابین بكه‌ین.
هێمن محه‌مه‌د
جاری بینراو :3638
dasxosh baraste jegay xoyate aw xala jawhareana bxaina rw
ba hiway lash zw chakbwnawa bo aw mnala aziza,,balam pemwaya hatny dktor hor jon la nasy w hayfa jyawaztra chwnka aw bo awa hatbw nahamaty milatakaman bbinet la sardany krdny bo halabjaw mnaly twshbw ba naxoshy talasima,,boya kurdsat hamisha peshanga ba kary jwan,,balam dakret ba raportekish bo am mnala naxoshash bkat balku xalki xerxwaz ben ba hanayawa….