? سایتی نوسەر » » ده‌رهێنه‌ری‌ دراماكان، بۆ غه‌در ده‌كه‌ن! گه‌رده‌لولی سێ‌ وه‌ك نمونه‌

هەواڵ »

ریکلام

ڤیدیۆ

ڕیکلام

سایتی نوسین لە فەیسبوک

گۆڤاری دەنگ لە فەیسبوک

پەیجی ئۆقیانوس لە فەیسبوک

پەیجی نهێنیەکان

سایتی وشە

توڵباری سایتی نوسەر دابەزێنە

درامای کەرکوک چوار

ده‌رهێنه‌ری‌ دراماكان، بۆ غه‌در ده‌كه‌ن! گه‌رده‌لولی سێ‌ وه‌ك نمونه‌


وه‌ك بینه‌رو ئه‌فسه‌رێك‌و زیندانیی‌ سیاسییه‌ك، رونكردنه‌وه‌یه‌ك كه‌په‌یوه‌ندی‌ به‌سیستمی‌ سه‌ربازییه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر گه‌رده‌لولی‌ (3) ده‌نوسم.

* ئه‌ركی‌ سه‌ر شانی‌ ده‌رهێنه‌ره‌ به‌ڕێزه‌كانه‌، رای‌ شاره‌زایان‌و خاوه‌ن ئه‌زمونه‌كان، پێش وێنه‌گرتنی‌ دراماكان وه‌ربگرن، هه‌ندێجار پێویست ده‌كات ده‌رهێنه‌ر له‌كاتی‌ وێنه‌گرتن، پسپۆڕه‌كان ئاماده‌ بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئه‌وان خاوه‌ن ئه‌زمونن‌و كه‌م‌و كوڕیه‌كان باشتر ده‌بینن، پێویسته‌ ئه‌كته‌ره‌كان مه‌شقی‌ ته‌واویان له‌سه‌ر ئه‌و رۆڵه‌ی‌ ده‌یبینێت له‌دراماكه‌دا كردبێت.
له‌كاتێكدا فیلمێك، یان درامایه‌ك كار بۆ ئاماده‌كردنی‌ ده‌كرێت، ئه‌ركی‌ ده‌رهێنه‌ره‌ ره‌چاوی‌ ئه‌و شوێنانه‌ بكات كه‌ وێنه‌ی‌ دیمه‌نی‌ دراماكانی‌ لێ ده‌گیرێت‌و ده‌بێت هه‌مو كاره‌كان له‌ڕوه‌ جیا جیاكانیه‌وه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ بێت كه‌ روداوه‌كانی‌ لێ رویداوه‌، نه‌ك دیمه‌نه‌كه‌ كاتێكی‌ تر پیشان بدات، به‌ڵام دیاره‌ له‌كوردستانی‌ ئێمه‌ نه‌گه‌یشتوینه‌ته‌ ئه‌و ئاسته‌.

* دوای‌ نمایشكردنی‌ گه‌رده‌لولی‌ یه‌ك، سه‌ردانی‌ گازینوی‌ گه‌ل (شعب)م كرد، بۆ ئه‌وه‌ی‌ چاوم به‌كاك جه‌لیل زه‌نگنه‌ بكه‌وێت به‌مه‌به‌ستی‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌هه‌ڵه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ ئه‌و درامایه‌. به‌ڕێزیم له‌به‌رده‌م چایخانه‌كه‌ بینی‌ (كاك هادی‌) له‌گه‌ڵدابو كه‌ رۆڵی‌ (حه‌مه‌ تاڵ) ده‌بینێت، پاش ئه‌وه‌ی‌ تێبینیه‌كانم پێوت.. له‌وه‌ڵامدا سوپاسی‌ كردم‌و وتی‌ له‌داهاتودا ئه‌و هه‌ڵانه‌ دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌گه‌رده‌لولی‌ (دو) و سێشدا هه‌ڵه‌كانی‌ دوباره‌كرده‌وه‌.

*جێگای‌ داخه‌ له‌و چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌ی‌ گه‌رده‌لولی‌ سێ‌، كه‌له‌كه‌ناڵی كوردسات نمایشكراوه‌، هه‌ڵه‌كانی‌ كاك جه‌لیل زیاترن‌و كه‌مو كوڕییه‌كان له‌ڕوی‌ سه‌ربازییه‌وه‌ به‌زه‌قی ده‌رده‌كه‌ون، هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌چه‌ند خاڵێكدا ئاماژه‌یان پێ بده‌م:
1- شێواندنی‌ (ضبط و ربط) ی‌ سه‌ربازی‌.
2- پۆشینی‌ جل‌و به‌رگ وه‌ك پێویست نییه‌.
3- زۆربه‌ی‌ پله‌كانیان (رتبه‌) به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌ستراوه‌.
4- به‌شێك له‌به‌ستنی‌ (هێما)كانیان هه‌ڵه‌یه‌.
5- به‌كار هێنانی‌ چه‌ك له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌و شێوه‌یه‌ نه‌بو.
6- هه‌ڵه‌كردن له‌شێوازی ته‌قه‌ كردن.
7- له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌و جۆره‌ ئۆتۆمبێلانه‌ به‌كار نه‌هاتوه‌، بۆ نمونه‌ ئۆتۆمبێلی‌ (ئیڤای‌ عه‌سكه‌ری‌) بۆ جه‌یش بوه‌ نه‌ك بۆ ئه‌من.
8- به‌شی‌ زۆری‌ شێوازی‌ رێزگرتنی‌ سه‌ربازی‌ هه‌ڵه‌یه‌.
9- به‌كارهێنانی‌ (داری‌) سه‌ربازی‌ له‌لایه‌ن (طواری‌ ئه‌من)وه‌ كارێكی‌ نامۆیه‌.
10- دیسپلینی‌ سه‌ربازی‌ له‌ناو دائره‌ به‌و شێوه‌یه‌ نییه‌.

* تا ئه‌م به‌رواره‌ ئه‌و درامایانه‌ی‌ نمایش كراون‌و رۆڵی‌ (پۆلیس‌و سه‌ربازی‌) تیا بوه‌، له‌ڕوی‌ سیستمی‌ سه‌ربازییه‌وه‌ له‌درامای‌ (ڕه‌شه‌ی‌ پۆلیس)ه‌وه‌ تا گه‌رده‌لولی‌ سێ‌، هه‌ڵه‌ی‌ زۆرم تیا به‌دی‌ كردون،و له‌كاتی‌ خۆشیدا سه‌ردانی‌ خوالێخۆشبو ده‌رهێنه‌ر (حسێن میسری‌)م كردو له‌هه‌ڵه‌ سه‌ربازییه‌كان ئاگادارم كرده‌وه‌.

* كاك جه‌لیل، حاڵی‌ ده‌زگاكانی‌ پۆلیس زۆرباش نییه‌، تۆش به‌هه‌ڵسوكه‌وته‌ نابه‌جێكانی‌ نێوان كه‌سایه‌تی‌ “معاون خه‌یرولڵا” و “حه‌مه‌ تاڵ” زیاتر روی‌ پۆلیست، ناشیرین كردوه‌و دیسپلنی‌ سه‌ربازیت شێواندوه‌، بۆ زانیاریت ئه‌و پله‌یه‌ی‌ (حه‌مه‌ تاڵ) به‌قۆڵیه‌وه‌ به‌ستویه‌تی‌ هه‌ڵه‌یه‌، ئه‌وه‌ پله‌ی‌ ره‌ئیس عوره‌فای‌ پۆلیس نییه‌.

* له‌كۆتاییدا هیوادارم ده‌رهێنه‌ره‌ به‌ڕێزه‌كان له‌داهاتودا، رای‌ شاره‌زاو خاوه‌ن ئه‌زمونه‌كان بۆ مه‌به‌ستی‌ وه‌رگرتنی‌ زانیاری‌ راست‌و مه‌شق پێكردنی‌ ئه‌كته‌ره‌كان وه‌ربگرن، بۆ ئه‌وه‌ی‌ وه‌ك پێویست هه‌ق بدرێت به‌و كارانه‌ی‌ له‌دراماكان نمایش ده‌كرێن، هه‌ر هیچ نه‌بێ‌ بۆ به‌ره‌و پێشبردن‌و جوانكردنی‌ كاره‌ هونه‌رییه‌كانی‌ خۆشیان.

لیوا مه‌ریوان شێخ كه‌مال قه‌ره‌داغی‌
جاری بینراو :1310

کۆمێنت

Powered by Facebook Comments

سەرنج نەنوسراوەلەسەر “ده‌رهێنه‌ری‌ دراماكان، بۆ غه‌در ده‌كه‌ن! گه‌رده‌لولی سێ‌ وه‌ك نمونه‌”

بەشداری بکە بە بڕوای خۆت

Facebook

Get the Facebook Likebox Slider Pro for WordPress